کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی ڕێگاوبانی قه‌زوێن

استمرار اعتراض کارگرن اخراجی راهداری قزوین 3

كرێكارانی به‌شی ڕێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی جاده‌یی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ئاست بیلاته‌كلفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه‌: به‌ پێی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی بڕیار بوو كه‌ تا كۆتایی ساڵی ٩٩، قه‌راردادی كرێكارانی ده‌ركراوی ئه‌م به‌شه‌ تازه‌ بكرێته‌وه‌ و حقووقه‌ دواخراوه‌كانیان بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكیان. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٥٠ كه‌س ده‌بێ، پێنج مانگه‌ به‌ بیانووی مۆدێرن كردنی شێوازی وه‌رگرتنی ماڵیاته‌كان، بێكار كراون و له‌ ئێستادا تووشی كێشه‌وگرفتێكی زۆری ئابووری بوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ شاری تاران له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگاوبان و وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان و شارسازیی و  هه‌روه‌ها ئۆستانداریی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بووه‌.