کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام و شه‌لاق بۆ سێ كه‌س له‌ ناڕازییان مانگی گه‌لاوێژی ٩٧

صدور حکم اعدام، شلاق و حبس علیه سه تن از معترضان مرداد 97

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٧ به‌ ناوه‌كانی “نه‌وید، وه‌حید و حه‌بیب ئه‌فكاری سه‌نگه‌ری”، له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌ شاری شیراز به‌ شێوه‌ی جیاجیا دادگایی كراون و بۆ هه‌ر سێ كیان حوكمی ئێعدام، شه‌لاق و زیندان ده‌ركراوه‌.

ئه‌م سێ برایه‌ به‌ “پێكهێنانی گرووپ، كوشتنی یه‌كێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان” تاوانبار كراون. به‌ پێی ئه‌م حوكمه‌، “نه‌وید ئه‌فكاری سه‌نگه‌ری” به‌ ٢ جار ئێعدام، ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌. هه‌روه‌ها “وحید ئه‌فكاری سه‌نگه‌ری” به‌ ٥٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌. “حه‌بیب ئه‌فكاری سه‌نگه‌ری”ش به‌ ٢٧ ساڵ و ٣ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌، حوكمی ئێعدامی “نه‌وید ئه‌فكاری سه‌نگه‌ری” له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای وه‌ڵاته‌وه‌ پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌.