به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌درایی مه‌نته‌قه ٧ی ئه‌هواز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شی ئیجرایی شاره‌داریی مه‌نته‌قه ٧ی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ٦ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ئه‌مه‌ش كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.