کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتن له‌ خواردنی نه‌سرین ستووده‌

تداوم اعتصاب غذای نسرین ستوده04

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سرین ستووده‌” چالاكی مافی مرۆڤ له‌ زیندانی ئێوین، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی، بۆ ١٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانی له‌ خواردن گرت.

“نه‌سرین ستووده‌” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و چالاكی مافی مرۆڤ، له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژه‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ ویستی ئازادكردنی به‌ندكراوانی سیاسیی، مانی له‌ خواردن گرتووه‌. هاوكات “ڕه‌زا خه‌ندان” هاوژینی ناوبراو به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسراوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی نه‌سرین ستووده‌ ڕایگه‌یاندووه‌: بارودۆخی جه‌سته‌یی نه‌سرین ناله‌باره‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری خێرای پزیشكی هه‌یه‌.