كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، مۆتاڵباتی كرێكارانی سێ مه‌نته‌قه‌ی شاره‌داریی ئابادان له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٧وه به ئیزافه‌ی زێده‌كاری، حقووقی كاتی ته‌عتیلی و هه‌روه‌ها شه‌وكاری كرێكاران هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: شاره‌داریی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كات.