كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌چاو نه‌كرانی سه‌ختی كار و یه‌كسان نه‌كرانی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، پێشتر كاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاندبوو كه یه‌كسان كردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و لانیكهمی حقووقی خانه‌نشین كراوان بۆ ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی دیاری كرا‌و، هێشتا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان وه‌دینه‌هاتووه.