له ئه‌نجامی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٢ كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه له كانی به‌رده‌ی خه‌ڵۆزی “ئاق ده‌ربه‌ند” له شارستانی سه‌ره‌خس، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه دوانیوه‌ڕۆژی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویدا، دوو مه‌عده‌نچی له‌ناو مه‌عده‌نه‌كه گیریان خوارد و به‌دوای هه‌وڵی زۆری خه‌ڵك و كرێكاران، ته‌رمی ئه‌م دوو مهعدهنچییه له‌ژێر داروپه‌ردوودا هێنرایه ده‌رێ. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.