كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پاراستن و نۆژن كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاسن له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسان سازیی باروودۆخی كار، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به ٧ هه‌زار كرێكار له به‌شی پاراستن و نۆژن كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران خه‌ریكی كارن كه له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسان سازیی باروودۆخی كار ناڕازین. كرێكارانی ناڕازی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی چه‌ندین شیركه‌تی په‌یمانكاریدا به كه‌مترین حه‌قده‌ست و مه‌زایا له ناوچه بێبه‌شه‌كانی ئێران خه‌ڵكی كارن، ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسان سازی پیشه‌یین و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به‌رده‌وامیان، هێشتا ئه‌م خواسته‌یان وه‌دی نه‌هاتووه.