كرێكارانی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٣ی خۆره‌م ئاباد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ندین مانگه‌یان و هه‌روه‌ها باقیی خواسته پیشه‌ییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی: “سفره‌ی كرێكارانی شاره‌داریی خۆره‌م ئاباد به‌خاتری ١١ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو له‌و ڕۆژانه‌دا كه كرۆنا هه‌موو شوێنێكی گرتووه‌ته‌وه، به‌تاڵتر له هه‌میشه‌یه”. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه كرێكارانی شاره‌داریی خۆره‌م ئاباد هیچكات باروودۆخی پێدانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌بار نه‌بووه و ئه‌م كێشه و گرفتانه‌ش كاتێك یه‌كجار به‌رچاو بوون كه شاره‌دارییه‌كان چاره‌نووسی كرێكارانیان به‌ده‌ست په‌یمانكاران سپاردووه و له‌م باروودۆخه‌دا قه‌رارداده‌كانی كرێكاران له باشترین حاڵه‌ت دا یه‌ك ساڵه‌یه.