کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی هه‌فت ته‌په‌

ادامه حق طلبی کارگران هفت تپه1

كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان بۆ ٧٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش سه‌ره‌ڕای كه‌مپینی لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ر سێ ناوه‌ندی، قه‌زایی، مۆقه‌ننه‌نه‌ و مۆجرییه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ‌ سێ خواسته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ واته‌، “په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژ تا كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه‌، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان له‌سه‌ر وه‌ختی خۆی و تازه‌ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌كانیان تا كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ و هه‌روه‌ها درێژ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كرێكارانی وه‌رزی “قامیش بڕ” و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار” ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕن، ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دێنن. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه‌: سه‌باره‌ت به‌ چلۆنایه‌تی درێژه‌ دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان له‌وانه‌، “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن.