سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگای ئاسنی وه‌رامین، پیشوا و گه‌رمسار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و پێشیان به هاتووچۆی قه‌تاره‌كان گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌تا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. پاشان به‌دوای وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی شیركه‌تی تراوێرس و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕێگای ئاسن، به كۆبوونه‌وه له سه‌ر هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسن، پێشیان به هاتووچۆی قه‌تاره‌كان گرتووه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.