کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردانی چوار هاووڵاتیی له‌ میاندواو

ده‌ستبه‌سه‌ركردانی چوار هاووڵاتیی له‌ میاندواو

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵایی به‌ ناوه‌كانی “عەبدولکەریم تاران”، پێشنوێژی هەینیی گوندی “برایم‌ ئاباد”ی شاری میاندواو، “خالق بەرجستە”، “کامران توان” و “سوله‌یمان زەند”، لە ئەندامانی شورای ئەو گوندە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعاتی میاوندواو ئەو چوار هاووڵاتییەی بە تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لە گوندی برایم‌ ئاباد بانگهێشت کردوون. شایانی باسه‌، ئه‌م چوار كه‌سه‌ پێشتریش، به‌ هه‌مان تۆمه‌ت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی میاندواو کرابوون و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە پاش بانگهێشتکردنیان نادیاره‌ و بەدواداچوونی بنەماڵە و نزیکانی ئەوان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، هه‌تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.