كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و پێرسۆنێلی كۆنتۆرسازیی قه‌زوین، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كرێكارانی ناڕازی، ڕێگای ئۆتۆمبیلی سه‌رۆكی ڕێكخراوی بوودجه‌ی ڕژیم، كه به بیانووی هه‌فته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ شاری قه‌زوین سه‌فه‌ری كردبوو، به‌ست. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانیش به‌شداریان كردبوو و ناڕه‌زایه‌تیه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی بوو.