کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا

ادامه تجمع کارکنان اخراجی شرکت مپنا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا، به‌خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار، له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداری و ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌ بێهبه‌هان، كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی شیركه‌تی مه‌پنا كه‌ له‌ژێر چاوه‌دێریی یه‌كێك له‌ په‌یمانكاره‌كانی پاڵاوگه‌ی گازی بیدبۆله‌ندی ٢دا كار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی بێهبه‌هان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌. پاشان به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی فه‌رمانداری به‌ خواستی ناڕازیان، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری مه‌جلیس له‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی مه‌پنا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پاش تێپه‌ڕینی پێنج مانگ له‌ قه‌رارداده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته‌، به‌ شێوه‌ی نایاسایی و به‌ بیانووی بێ بنه‌ما ده‌ركراون و هه‌تا ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.