به پێی ڕاپۆرتهكان، “نادر زیایی فەڕ” بەندکرای سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی شنۆوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، نادر زیایی فەڕ سەرەتای مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ڕژیم له شاری شنۆ بە تۆمەتی “ئەندامەتی یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە. شایانی باسه، ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکەمەکی دەستبەسەر و بۆ زنیدانی شنۆ گوازرابۆوە کە دواتر بە هۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.