لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “فەریاد عەبدی” خەڵکی کامیاران، بە دانانی وهسیقهی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی، هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو. شایانی باسه،ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە “پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری کراوە. جێگهی ئاماژهیه، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد سهبارهت به تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو چالاکە مەدەنییە ڕانهگهیهندراوه.