ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕه‌سمی پێترۆشیمی فاڕابی، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌ژمار كردنی مه‌زایاكانی وه‌ك، زێده‌كاری، شیفته‌كانی كاری، ڕۆژانی ته‌عتیلی و هه‌ینییه‌كان، كراوه. ده‌شڵێن: ئه‌م گۆڕانكارییه بووه‌ته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان و ئه‌م گۆڕانكارییانه له فیشی حقووقی مانگی گه‌لاوێژ ڕه‌چاو كراوه.