كرێكارانی شاره‌داری لالی ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١١ مانگ له حه‌قه‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها بڕی ٦ مانگ له حه‌قی بیمه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره له ئۆستانی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای به‌ڵێنی بێ ناوه‌ڕۆكی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: به‌رپرسان به‌جێگه‌ی پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ كردوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه له بارودۆخێكی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
