ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندییه‌كانی گشتی هه‌فت ته‌په له به‌یانییه‌كدا وێڕای ئاماژه به په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه، داوای لێكردوون كه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وه‌ڵی خه‌رمانان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌ئاست ئه‌م پیلانه كاردانه‌وه‌یان نیشان دا و ڕایانگه‌یاند كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن. كرێكارانی هه‌فت ته‌په كه ٦٩ ڕۆژه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه، ئه‌م ئیتلاعییهیان به “به‌ڵگه‌ی جه‌نایه‌تی داعشییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت” ناوبردووه.
