به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد لە ئۆستانی لورستان کە بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” به ئێعدام مهحكووم كرابوو، بهكردهوه دهرهات.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی برووجێرد بە ناوی “حوسێن مەولوودی” ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، لە زیندانی ناوەندیی ئەوشارە حوکمی سێدارەكهی جێبەجێ کرا. هاوكات رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمبارەوە نووسیویەتی، حوسێن مەولوودی بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە خزمەکانی خۆی لەسەر کێشەی ئابووری دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سهپاوه.