ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ گه‌لاوێژ، هه‌روا به‌رده‌وام بووه و پێی ناوه‌ته ناو ٦٧مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، یه‌كێك له به‌شداربووان وێڕای ئاماژه به درێژه‌دان به مانگرتنه‌كه‌یان، ڕایگه‌یاند: به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه نوێنه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌مه‌به‌ستی وتووێژ كردن له‌سه‌ر وه‌لانانی كارفه‌رما چوونه‌ته مه‌جلیس، ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌یشتن به خواسته‌كانمان یه‌كگرتوویی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌یه.