كرێكارانی كارخانه‌ی “پرۆفیل”ی ساوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ئیداره‌ی كاری ڕژیم له شاری ساوه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به پێی بڕیاری ده‌ركراو له لایه‌ن ئیداره‌ی كار، ئه‌م كرێكارانه شموولی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان نابن و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له دژوارترین بارودۆخی كاری دا چالاكی ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌ێه‌ت، له‌مه‌به‌دواوه حقووق و مه‌زایای كاره سه‌خت و زیانباره‌كان شموولی خانه‌نشینیان نابێ و به شێوه‌ی ئاسایی حقووقی خانه‌نشینییه‌كه‌یان په‌رداخت ده‌كرێ. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: به پێی ئه‌م یاسایه كارفه‌رما ده‌بێ ٤ له‌سه‌دی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران په‌رداخت بكات تا دوای ٢٠ ساڵ بتوانێ خانه‌نشین بكرێ و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێك له كارفه‌رماكان ئه‌م ڕێژه‌ی له حه‌قی بیمه‌كان په‌رداخت ناكه‌ن.