به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده، چالاكی كرێكاری، له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ڕایگه‌یاند كه له شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده، له ناڕه‌زایه‌تی به فریوكاری به‌رپرسان و ڕاگواستنی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سیی زیندانی ڕه‌جایی شار و ڕه‌چاونه‌كردنی پێوه‌ره ته‌ندرووستیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی كۆرۆنا، له شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، ناوبراو پێشتریش له ساڵی ٩٥دا بۆ ماوه‌ی ٦٣ ڕۆژ مانی له خواردن گرتبوو و به‌هۆیه‌وه تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی هاتبوو و له ئێستاشدا گیرۆده‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنایه و گیانی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیی جیدییه‌وه.