فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
ناڕازییان كه خوازیاری دامه‌زراندانیان له ئاموزش و په‌روه‌رشن، ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه له سه‌خت ترین بارودۆخی مومكین و له دووركه‌وتووترین ناوچه‌كانی ئێران سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن و به سه‌رنج دان به هه‌موو ئه‌م دژوارییانه، ئه‌مری په‌روه‌رده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێستا گونجاو نییه كه به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له ئاموزش و په‌روه‌رش، ئاواره بن و شه‌وانه له پاركه‌كان بمێننه‌وه. شایانی باسه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ناڕازییان شه‌وی ڕابردوو له پاركه‌كانی تاران ماونه‌ته‌وه.