به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود، بانە و ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار کراون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری شاری نەوسوود سەر بە ئۆستانی کرماشان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک به‌ناوی “سه‌عدی میرزایی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی بریندار بووە. هاوکات لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە کاوروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم چوار کۆڵبەر به ناوه‌كانی “یادگار شێخی”، “کامران پاوان”، “ئیبراهیم زێوی” و “عەلی کێلە”بریندار بوون. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە هێزەکانی ڕژیم لە سنووری ورمێ پۆلێك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ و له ئه‌نجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلمان مەحموودیان” بریندار بووه.
