کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد

“زارا جەماڵی” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری کەنگاوەر، پاش خوناساندنی بە دادسەرای ئەو شارە، ڕەوانەی زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەممەی پاره‌كه‌، وێڕای خوشکەکەی واته‌ “سەمیرا” و زاواکەیان “عەلی قولی ‌لوو”، پاش دروستکردنی کورتە ڤیدیۆیەکی یەک خولەکی لەسەر “حیجابی زۆرەملێ”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، “زارا جەماڵی” لە لایەن “حەوزەی خاهەران و بەرادەرانی کەنگاوەر” بەیانییەیان لەسەر بڵاو کرابووەوە و داوای توندترین سزایان بۆ کرابوو. هەروەها پێشنوێژی هەینیی شاری کەنگاوەریش داوای تێزاوڕشتنی بەسەر ئەو دوو خوشکەدا کردبوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لقی ٥ی دادگای ڕژیم له‌ شاری کرماشان ناوبراوی بە تاوانی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ساڵێک زیندان مه‌حكووم كردبوو و دواتر ئه‌م حوكمه‌ لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ کەم کرابوویه‌وه‌. دادگای کەیفەریی شاری کەنگاوەریش بە تۆمەتی “کەشفی حیجاب”، بە ٩١ ڕۆژ زیندان و هەروەها دوو ملیۆن تەمەن سزای نەختی و ٥٤٨ کاتژمێر وانەوتنەوە لەسەر “عەفاف و حیجاب” مەحکووم کردبوو.