“مه‌ریه‌م كازمی”، “عه‌لی كازمی” و “عه‌لی ئاتون”، سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بێهبه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، به قه‌راری وه‌سیقه، به‌شێوه‌ی كاتی، له زیندانه‌كانی سپیداری ئه‌هواز و بێهبه‌هان ئازاد كران.
شایانی باسه، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاری بێهبه‌هان له مه‌یدانی بانكی میللیی ئه‌م شاره له ئاست “باردووخی ناله‌باری ئابووریی ئێران” و “ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام” ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی ناڕازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.