ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێک گیانی له‌ده‌ست دا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم لە کوێستانی گوندی “کوران”ی ورمێ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه کۆڵبەرێک بە ناوی “سیراج ئەحمەدی” تەمەن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون كه هه‌تا ئێستا ناسنامەی یه‌كێك له‌و كۆڵبه‌رانه، “مەخموور ئەحمەدی” تەمەن ٣٣ ساڵ، ڕاگه‌یه‌ندراوه.
