به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، شاناز سادقی فەڕ بەندکراوی سیاسی و کچە تەمەن ١٧ ساڵەکەی بە ناوی “ئایناز زارع”، لە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی گەلاوێژهوه له زیندانی ناوەندیی ورمێ مانیان لە خواردن گرتووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو دوو بهندكراوه سیاسیه بە هۆی ناڕوون بوونی چارەنووس و ڕاگیرانی نایاسایی ئایناز زارع و سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ بە سەر شاناز سادقی، مانیان لە خواردن گرتووە. شایانی باسه، شاناز سادقیفەڕ، بەندکراوی سیاسی، سەرەتای مانگی گەلاوێژیش بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیم، مانی لە خواردن گرتبوو. جێگهی ئاماژهیه، شاناز سادقیفەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئهندامهتیی یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوه.
