كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی تاران له به‌رامبه‌ر سازمانی ئیداری و ئیستخدامی، به مه‌به‌ستی گوڕێنی بارودۆخی كاریان و نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ هه‌روا درێژه بوو.
ئه‌م كارمه‌ندانه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژه‌وه وێڕای باقی هاوكاره‌كانیان له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران له به‌رامبه‌ر سازمانی ئیداری و ئیستخدامی تاران، ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها نه‌مانی شیركه‌ته پهیمانكارییهكانن. ناڕازییان ده‌ڵێن: مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به گۆڕینی بارودۆخی دامه‌زراندنیان واته گرینگ‌ترین داخوازییان، كه‌مته‌رخه‌م بووه.