له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی شوێنی كار له شاره‌كانی مه‌لایر و ئه‌هواز، دوو كرێكار به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا،كرێكارێكی بیناسازیی له‌كاتی كه‌ڵك وه‌رگرتن له باڵابه‌ر، به‌هۆی پچڕانی سیم بۆكسیلی باڵابهرهكه له نهۆمی هه‌شتی ئه‌م بینایه‌وه به‌ربووه‌وه و به‌سه‌ختی برینداربوو كه دوای چه‌ند كاتژمێر گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری ئه‌هواز، له‌كاتی كار به چه‌رخی گۆشت سه‌نعه‌تی، ده‌ستی گیری كرد و به سه‌ختی برینداربوو.