به پێی دوایین ئاماره بڵاوكراوه‌كانی ژماره‌ی تووش بووانی كۆرۆنا له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، ژماره‌ی گیرۆده‌بووانی ویرووسی كۆویدی ١٩ له جیهاندا له ٦ ملیۆن و ١١٢ هه‌زار و ٩٠٢ كه‌س تێپه‌ڕ بووه و هه‌تا ئێستا ٣٧٠ هه‌زار و ٤١٩ نه‌خۆش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئێستادا قاڕه‌ی ئه‌مریكا بووه‌ته ناوه‌ندیی سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س و له برێزیل پتر له ٤٣٨ هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا هاتوون. ژماره‌ی تووشبووان له هێندیش به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه گه‌یشتووه‌ته ١٩٠ هه‌زار ٥٣٨ كه‌س و ئه‌م وڵاته له بوار تووش بوونه‌وه پله‌ی ٧ی جیهانیی پێدراوه. له ئێرانیش سه‌رانی كۆماری ئیسلامی تا ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌رگی ٧ هه‌زار و ٨٧٨ كه‌سیان به شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندووه و به وته‌ی ئه‌وان ژماره‌ی گشت تووشبوان گه‌یشتووه‌ته ١٥٤ هه‌زار و ٤٤٥ كه‌س. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به باوه‌ڕی كارناسانی سه‌ربه‌خۆ ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتانێك وه‌كوو چین و ڕووسیه و ئێران زۆر زیاترن له‌و ڕێژه و ئامارانه‌یه كه به شێوه‌ی ڕه‌سمی بڵادهكرێنهوه.