
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌قده‌سته‌كانیان لانیكه‌م ١٠ تا ٢٠ ڕۆژ دره‌نگتر په‌رداخت ده‌كرێ و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ند قات كه‌متر له كرێكارانی ڕه‌سمییه. ده‌شڵێن: كاری تاقه‌ت پڕوكێنی هه‌ڵكه‌ندن له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه، به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا كه‌مترین حه‌قده‌ستیان پێ ده‌درێ. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری سه‌رنج دانی شیركه‌ت به بارودۆخی شوغڵی كرێكارانی په‌یمانی بوون و هه‌روه‌ها داوایان كردووه كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌روه‌خت په‌رداخت بكرێ.
