ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی گوندی جه‌فیر له هووه‌یزه سه‌ر به ئۆستانی خوزستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ڕێگای “جه‌فیر ــــ هووه‌یزه”یان به‌ست.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه پێشتر به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه، به‌رپرسان به‌ڵێنیان پێ دابوون كه كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌وته‌ی ناڕازییان، چیدی باوه‌ڕیان به واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان نییه و هه‌ر بۆیه له ناڕه‌زایه‌تیی به چاره‌سه‌ر نه‌كرانی ئه‌م كێشه‌یه، ڕێگای “جه‌فیر ـــ هووه‌یزه”یان به‌ستووه. ڕاشیانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌روا به‌رده‌وام بێ، به‌ر به چوونی كارمه‌ندان و كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز كه له زه‌وییه‌كانی ئه‌م گونده بیناكراون ده‌گرن.