هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی بارینی به‌خۆڕی باران و هه‌ستانی سێڵاو له چه‌ندین ناوچه وڵاتی هێند، نێپاڵ و به‌نگلادێش، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ڕێكخراوی خاچی سوور سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری چه‌ندین ملیۆن كه‌س هۆشدارییان داوه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ده‌ستووری چۆڵ كردنی چه‌ندین ناوچه له ئه‌یاله‌تی “ئاسام” له هێند ڕاگه‌یه‌ندراوه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی هه‌ستانی سێڵاو ته‌نیا له وڵاتی هێند زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاواره بوون و هه‌تا ئێستا ٥٥ كه‌سیش له‌م ئه‌یاله‌ته گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه به‌هۆی بارینی به‌ردوامی باران و هه‌ستانی سێڵاو، له سێ وڵاتی باشووری ئاسیا واته “هێند، نێپاڵ و به‌نگلادێش” زیاتر له سه‌د كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.