کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم

باروودۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستیی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌هۆی

باروودۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستیی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌هۆی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گوڵانی پیرانشار بە هۆی گوشار و ئەشکەنجەی بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ باروودۆخی ته‌ندرووستیی ناله‌بار ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا دوو جار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “محەمەد قادری” یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی مانگی گوڵانی پیرانشار کە لە گرتووخانه‌ی سوپای ورمێ راگیراوە، لە ماوەی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا دوو جارهەوڵی خۆکوشتنی داوە. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد قادری جارێک لە رێگای خواردنه‌وه‌ی مادەی خاوێنکەرەوە هەوڵی داوه‌ خۆی بکوژێت کە سەرکەوتوو نەبووه‌ و جاری دووهەم رەگی خۆی بڕیوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی” خومەینی” لە شاری ورمێ لە ژێر چاودێریی تایبەتدایە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕاشیگه‌یاندووه‌ کە هەوڵی خۆکوشتنی ئەو بەندکراوە سیاسییە بە هۆی گوشار و ئەشکەنجەی بەردەوامی ئیتلاعاتی سوپا بۆ سەر ناوبراو بووە.