ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ری فێركارانی ڕێكخراوی وه‌رزشی شاره‌داریی تاران، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌دوای بێكاربوونیان به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا و واده و به‌ڵێنی بێ بنه‌مای به‌رپرسان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی نوێنه‌رانی هه‌زار و ٢٠٠ فێركاری شاغڵ له ڕێكخراوی وه‌رزشی شاره‌داریی تاران، ئه‌م فێركارانه چوار مانگه كه بێكار كراون و ته‌نانه‌ت بیمه‌ی بێكاریشیان پێ نه‌دراوه. زۆربه‌ی فێركارانی وه‌رزش، سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌ن و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگۆڕكه‌یان نییه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له دانیشتنی نێوان نوێنه‌رانی فێركاران و به‌رپرسانی ڕێكخراوی وه‌رزش، به‌ڵێن دراوه كه به زووترین كات كێشه‌وگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.