ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه تیمەکانی دژە تیرۆری توركییه هەڵیانکوتاوهته سەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ئێلیهی له باکووری کوردستان و هاوسەرۆکانی رێکخستنەکانی هەدەپەیان دەستبەسەرکردووه.
شەوی ههینی تیمەکانی دژە تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئێلیهی هەڵیانکوتایە سەر بارەگای رێکخستەکانی هەدەپە و هەریەک لە “فاتمە ئابلای و عومەر کولپو” هاوسەرۆکانی هەدەپەیان لهمشاره دەستبەسەرکرد. دەستبەسەرکراوهكان براونەته بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بهردهوامه.