کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی ئاواره‌كانی سوورییه‌

خۆپیشاندانی ئاواره‌كانی سوورییه‌

خۆپیشاندانی ئاواره‌كانی سوورییه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئاوارەکانی سوورییه‌ لە نزیک شاری سەراقیب لە باکووری رۆژئاوای سوورییه‌، ده‌ستیانداوه‌ته‌ خۆپیشاندان و داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانانە بەهۆی شەڕی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەیان، چەندین ساڵە ئاواره‌ن و ئێستا داوا دەکەن رێگەیان پێ بدرێت بگەڕێنەوە ناوچەکانیان. پێویسته‌ بوترێ كه‌ بەهۆی ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی سوورییه‌ لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ٦ ملیۆن و ٢٠٠ کەس لەوانه‌ ٢ ملیۆن و ٥٨ هه‌زار منداڵ لە سوورییه‌ ئاوارە و دەربەدەربوون کە ئەمەش گەورەترین ژمارەی ئاوارەبوونە له‌ یه‌ك وڵات لەسەر ئاستی جیهاندا. هەرچەنده‌ ژمارەیەک لەو ئاوارانە ئێستا گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، بەڵام بەشی زۆری ئاوارەکان هێشتا لە دەربەدەری و لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەڕێدەکەن.