به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار زیندانیی به تۆمه‌تی “دزی” به‌ناوه‌كانی كه‌سرا كه‌ره‌می، مه‌هدی شه‌ره‌فیان، هادی ڕۆسته‌می و مێهدی شاهیۆند له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمی په‌ڕاندنی ئه‌نگوستی ده‌سته‌كانیان له زیندانی ورمێ به‌ره‌و ڕوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حوكمی ئه‌م چوار به‌ندكراوه پاش چوار ساڵ بیلاته‌كلیفی له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو ده‌ركراوه و پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان، په‌روه‌نده‌كه‌یان بۆ پێڕاگه‌یشتنی دووباره بۆ لقی ١٣ی دیوانی باڵای ڕژیم ناردراوه. سه‌رچاوه‌كانی نزیك به‌و چوار به‌ندكراوه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیانه‌وه به مه‌به‌ستی ئیعتراف كردن به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه لێیاندراوه،به‌رده‌وام له ژێر ئه‌شكه‌نجه و توندوتیژی دابوون.