کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خنكانی دوو لاوی خه‌ڵكی كرماشان

60h

60h

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی پوشپەڕ، دوو لاوی خەڵکی شاری کرماشان کەتەمەنیان ٢٢ساڵ و ٢٥ساڵ بووە لە ڕوباری ئاوایی “حاجی علیانی” کرماشان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م دوو لاوه‌ بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن و زۆری ئاوی ڕووبارەکە گیانیان لەدەستدا و تەرمی یەکێکیان لە لایان خەڵکەوە لەئاوەکە دەرهێنرا. جێی باسە ئەم دوولاوە بەمەبەستی مەلەکردن ڕویان کردبووە ئەوناوچەیە و تەرمی ئەوەی دیکەشیان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی پوشپەڕ لە ڕوبارەکەدا دۆزرایەوە. خەڵک و بە تایبەتی تر گەنجانی کوردستانی ئێران بۆ دەربازبوون لە گەرمای هاوین و بەسەر بردنی کاتی پشوو، بە هۆی نەبوونی مەلەوانگەی ستاندارد و پارێزراو و سەیرانگەی شیاو، ڕوودەکەنە ڕووبارەکان و كه‌سانێكیش لە ئەنجامی کەمتەرخەمی گیانیان لە دەست دەدەن.