ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوو شاری گه‌وره‌ی ئه‌لجه‌زایه‌ر واته “ئه‌لجه‌زیره و وه‌هران” ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه شایه‌تی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی خه‌ڵك بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆ بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: بۆ پشتیوانی له دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌دوای كۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی سه‌رۆكایه‌تی “عه‌بدولقادر بن ساڵح”سه‌رۆك كۆماری كاتی ئه‌لجه‌زایه‌ر، بۆ جارێكی دیكه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌لجه‌زایه‌ر له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. شایانی باس، له هه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانی هاوشێوه به‌ڕێوه‌چووه. هاوكات هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.