پنجشنبه – ۲۰ تیر – ۱۳۹۸ , 11 – 07 – 2019
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی پیتروشیمی “تۆندگویان” له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
كرێكاران به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته له ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم خوازیاری گڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیان باره‌كان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه پێشتریش هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستیان له كار كێشابووه‌وه و له‌م حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ته‌وه. شایانی باسه، تا ئێستا هیچ یه‌ك له كار به‌ده‌ستانی ئه‌م شیركه‌ته وڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی ناڕازییان نه‌بووه.