به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “میلاد ئه‌رسه‌نجانی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شه‌هریار به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، میلاد ئه‌رسه‌نجانی به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی” به ٥ ساڵ زیندان و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “سووكایه‌تی به خامنه‌یی” به ٢ ساڵ زیندان و سه‌رجه‌م به ٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، ناوبراو له‌ئاست ئه‌م حوكمه ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه.