ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٢ هه‌زار و ٣٠٠ كرێكاری شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری جیاكردنه‌وه‌ی زبڵ، سه‌ره‌ڕای به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ شاره‌داریی تاران، له لایه‌ن شاره‌داره‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشماوه‌كانی شاره‌داریی تاران وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، باسی له به‌رخوردی جیدی له‌گه‌ڵ “زباله گرد”ه‌كان كردووه. ناوبراو به‌بێ ئاماژه به داهاتووی ئه‌م كه‌سانه، ڕایگه‌یاندووه: كه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یمانكارانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن به‌رخورد ده‌كرێ و زیاتر له ١٠ كه‌س به‌هۆی سه‌رپێچی، له ئاستی شاری تاران شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.