دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه، وته‌بێژی ڕێكخراوی ئورژانسی ئێران باسی له گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی ٩ كه‌سی دیكه به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له ئۆستانه‌كانی جنووبی ئه‌م وڵاته كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێك و منداڵێكی پێنج ساڵ ته‌مه‌ن له به‌نده‌رعه‌باس و كه‌سێكی دیكه له لارستان له ئۆستانی فارس به‌هۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوه. سێ كه‌سی دیكه‌ش له به‌نده‌ر كه‌نگان و داراب برینداربوون. هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕێگای ئێرتباتیش به‌هۆی ئه‌م لافاوه‌وه به‌ستراون. به‌راورد ده‌كرێ كه له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا ئۆستانه‌كانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، شۆمالی و جنووبی، گولستان و مازه‌نده‌ران، له‌گه‌ڵ بارینی به‌خوڕی باران به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه.