هێزه‌كانی “ئه‌نسارۆڵڵا”ی یه‌مه‌ن ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی “جیزان” و “ئه‌بها”یان له عه‌ره‌بستان كردووه‌ته ئامانج.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی هێرش بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی “جیزان”ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕی “ئه‌لمه‌سیره”ش له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی هێزه‌كانی ئه‌نسارۆڵڵا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م دوو فڕۆكه‌خانه‌یه له لایه‌ن پههپادێكی یهمنییهوه كراونه‌ته ئامانج. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م دوو فڕۆكه‌خانه‌یه له ماوه‌ی شه‌ش حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج. دوایین هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ ئه‌نجام درا كه له ئاكامیدا، ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربوون.