کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتیی

فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی شاری سنە باسی لە دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتیی لە پەیوەندیی لەگەڵ سووتاندن و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە ناوی نوێنەرانی مەجلیس، کرد.

ناوبراو ڕایگەیاندووە: “ئەو سێ کەسە لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون و هەرچەند ئاماژەی بە ناوی شارەکان نەکرد”. فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی سنە هەروەها وتوویه‌تی، ئەو سی هاووڵاتییە هەوڵی خراپکردنی ناوی بەربژێرەکان و ئاگردان و دڕاندنی بنێرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیان داوە و پاش دەستبەسەرکردنیان ڕەوانەی ناوەندی قەزایی بۆ لێپرسێنەوە کراون.