ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی شاری سنه لە بەرانبەر ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهمشاره، کۆبوونە و خوازیاری ئازادكرانی دەستبەجێی کەسوکارەکانیان بوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوهی یەک مانگی ڕابردوو و ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئهمنییهکان چەند هاووڵاتییەکیان لە شاری سنە بە ناوهكانی “فەردین مواردی، ئیبراهیم محەممەدی و شادمان بنی بەشەر” دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییهك له چارەنووسیان لهبهر دهستدا نییه. هاوكات کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: “سەرەڕای بێڕێزی و هەڕەشەی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لەو بنەماڵانە، بهڵام ئەو بنەماڵانە پێداگرییان لە سەر ڕوونبوونەوەی چارەنووسی نزیکەکانیان کردووە”. ناڕازییان ڕایانگەیاندووە کە هەتا ڕووننەبوونەوەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوەکان، لە سەر کۆبوونەوە لە بهرامبهر دەرگای ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنه بەردەوام دەبن. شایانی باسه، ئەم بنەماڵانە لەلایەن هێزە ئهمنییهکانهوه بێڕێزیان پێ كراوه و هەڕەشەی دەستبەسەرکرانیان لێکراوه.