به پێی ڕاپۆرتهكان، دوای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کردنی سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێهگولان بە ناوەکانی “ئازاد عەباسی، سیرووس عەباسی و هاوژینەکەی بە ناوی فریدە ویسی” هێشتا ههروا له زیندان ڕاگیراون و ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ گوشاریان خستووەتە سەریان.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەم سێ چالاکە مهدهنییه دوای دەستبەسەرکرانیان گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تەنیا لهو ماوهیهدا، بنهماڵهی ناوبراوان یهك جار توانیویانە کە چاویان پێیان بکەوێت. شایانی باسه، فەریدە وەیسی کە ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەر لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبووە، ئەو تۆمەتانی بێ بنەما لە قەڵەم داوە و پەیوەندی لەگەڵ حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن ڕەد کردووەتەوە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ناوەندە ئەمنییەکان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەشکەنجەیانیان داوە و گوشاریان خستووەتە سەریان.